جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له هه‌ریه‌ك له نه‌قیبی پارێزه‌ران و سه‌رۆكی یه‌كێتی مافپه‌روه‌رانی عیراق ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حاكم زاملی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13/2/2022، له نوسینگه‌ی خۆی له به‌غدا، له دوو دیداری جیادا پێشوازی له هه‌ریه‌ك له به‌ڕێز زیا‌و سه‌عدی نه‌قیبی پارێزه‌ران و به‌ڕێز محه‌مه‌د نو‌عمان سه‌رۆكی یه‌كێتی مافپه‌روه‌رانی عیراق و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه كرد.
سه‌ره‌تا زاملی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی سه‌ندیكای پارێزه‌ران و یه‌كێتی مافپه‌روه‌ران كرده‌وه كه به‌شێكه له سیسته‌می ده‌وڵه‌ت له داڕشتنی ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له خولی ئێستادا ده‌گرێته‌به‌ر و تایبه‌ته به دادگاییكردنی تیرۆریستان و چه‌سپاندنی دادوه‌ری و پاڵپشتیكردنی زۆڵم لێكراوان و ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی.
هه‌روه‌ها زاملی جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر پابه‌ندبوون به ئه‌خلاقیاتی پیشه‌ی پارێزه‌ری و زاڵكردنی لایه‌نی مرۆڤایه‌تی و ئه‌خلاقی به‌سه‌ر لایه‌نی ماددیداو پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ قوربانیانی تیرۆر‌و به‌ده‌ستهێنانی هه‌مو مافه‌كانیان له دادگاكان‌دا.
له‌لایه‌كی تر زاملی ئاماژه‌ی كرد به گرنگی چالاككردنی ڕۆڵی سه‌ندیكاو یه‌كێتیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پێگه‌یاندنی پێشنیاری پڕۆژه یاساكان، به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ هه‌موو لیژنه په‌رله‌مانیه‌كاندا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٢/13