جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ ڕوسیای فیدراڵی‌ له‌ عیراق و شاندی‌ یاوه‌ری‌ ده‌كات

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز حاكم زاملی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13/2/2022، له‌ نوسینگه‌ی‌ خۆی‌ له‌ به‌غدا، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ ڕوسیای فیدراڵی‌ له‌ عیراق به‌ڕێز ئایلیرۆس كۆتراشیف و شاندی‌ یاوه‌ری‌ كرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ دوایین پێشهاته‌كانی‌ بواری‌ سیاسی‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی‌ و پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ روسی-ئۆكرانی‌ كرا.
زاملی جه‌ختی‌ له‌ سه‌ر فراوانكردنی‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ نێوان روسیاو عیراق له‌ هه‌مو ئاسته‌كاندا كرده‌وه‌، له‌سه‌روی‌ هه‌مویانه‌وه‌ له‌بواری‌ ئاسایش و ئابوری‌ وسیاسی وڕۆشنبیریی به‌جۆرێك كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گه‌لانی‌ هه‌ردوولا بپارێزێت.
له‌لایه‌كی‌ تر، هه‌ردوولا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ خوێندكارانی‌ عیراق و ڕه‌وه‌ندی‌ عیراقی له‌ روسیا كرد و تیشكیان خسته‌سه‌ر چۆنیه‌تی‌ ئاسانكردنی‌ پێدانی‌ ڤیزا بۆیان و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌و گرفته‌كانیان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز ئایلیرۆس كۆتراشیف پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز حاكم زاملی كرد بۆ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ جێگری یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی‌ پێشاندا بۆ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ گه‌ڵ عیراق به‌ تایبه‌تی‌ له‌ بواری‌ ئه‌منی‌ و ئابوریدا.

نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٢/13