جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌یاننامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به ڕوداوه‌كانی ئه‌مڕۆی پارێزگای مه‌یسان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حاكم زاملی، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 9/2/2022، به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد تێیدا هۆشداریدا له هه‌بوونی پڕۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵگیرساندنی ئاگری فیتنه‌و شه‌ڕی ناوخۆ له نێوان ڕۆڵه‌كانی باشوری وڵات له پارێزگای مه‌یسان.
زاملی داوای له هێزه‌كانی ئاسایش كرد ڕوبه‌ڕوی هێرشی ئه‌و لایه‌نانه ببنه‌وه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا چالاكی چه‌كداری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و داوای لێ‌كردن كه سه‌قامگیری و ئارامی له مه‌یسان بچه‌سپێنن، هه‌روه‌ها داوایكرد كه لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده ئه‌منیه‌كاندا بكرێت ئه‌وانه‌ی كه چاوپۆشی له تاوانباران و ئاژاوه‌گێڕان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها زاملی داوای له سه‌رۆك هۆزو ڕۆڵه‌كانی هۆزه ڕه‌سه‌نه‌كانی عیراقی كرد دان به‌خۆدا بگرن و ئارامی و ده‌نگی ژیر بچه‌سپێنن بۆ پاراستنی خوێنی ڕۆڵه‌كانی وڵات و هاومه‌زهه‌به‌كان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی به‌ده‌مه‌چوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری سه‌ركرده‌كانی سیاسی و ئاینی وله‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه ده‌ستپێشخه‌ری به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در سه‌باره‌ت به پێكهێنانی شاندێكی باڵا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كان و پاراستنی ئاشتی میللی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٢/10