جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی باره‌گای تۆڕی ڕاگه‌یاندن و ئه‌نجومه‌نی ئه‌مینداره‌كان ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حاكم زاملی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9/2/2022، سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ باره‌گای تۆڕی ڕاگه‌یاندن و ئه‌نجومه‌نی ئه‌مینداره‌كان ئه‌نجامدا.
له سه‌ردانه‌كه‌دا زاملی چاویكه‌وت به سه‌رۆكی تۆڕه‌كه د. نه‌بیل جاسم و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌مینداره‌كان به‌ڕێز جه‌عفه‌ر ئه‌لوه‌نان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌مینداره‌كان.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه سه‌ردانه‌كه‌ی یه‌كه‌م وێستگه مه‌یدانیه‌كانیه‌تی و ئاماژه‌یه‌كه به گرنگیدانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌تۆڕی ڕاگه‌یاندن وه‌كو ئه‌وله‌ویه‌تێك بۆ دامه‌زراندنی ڕاگه‌یاندنێكی پیشه‌یی پێشكه‌وتوی “ده‌وڵه‌ت” كه ببێته هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا.
هه‌روه‌ها زاملی دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕێگه‌نادات هیچ لایه‌نێكی جێبه‌جێكردن ده‌ست له كاروباری ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیدار به ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه‌وه بدات به‌تایبه‌تی تۆڕی ڕاگه‌یاندن.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٢/9