تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان میوانداری وەزیری تەندروستی و دەسەڵاتی ئاسایشی تەندروستی دەکات

ڕۆژی دووشەممە ٦/٦/٢٠٢٢ لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بەسەرۆکایەتیی پەرلەمان دکتۆر لقاء ئەلیاسین سەرۆکی تەمەن و ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە میوانداری وەزیری تەندروستی و ژینگە دکتۆر هانی مووسا و دەسەڵاتی ئاسایشی تەندروستی لەوەزارەت كرد ، و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەرۆکی یەکێتی تەندروستی بەمەبەستی تاوتوێکردنی جێبەجێکردنی یاسای ئاسایشی تەندروستی ژمارە 22ی ساڵی 2020 .

سەرۆکی لیژنەکە تەئکیدیکردەوە لەکاتی میوانداریکردنەکەدا کە لە هۆڵی دەستووری ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو : “ئاسایشی تەندروستی یەکێکە لە پڕۆژە هەرە گرنگەکانی تەندروستی کە وڵاتانی جیهان شانازی بە بەدیهێنانی ئامانجە ستراتیژییە گەورەکان دەکەن لە ئاستی تەندروستی و دارایی و گەشەپێداندا”

هەروەها گوتی “هیوادارین کە یاسای ئاسایشی تەندروستی ببێتە هۆکاری سەرەکی بۆ نوێکردنەوەی سیستەمی تەندروستی لە عێراق، هەروەها گەشەپێدانی ژێرخانی دامەزراوە تەندروستییەکان بەگشتی ، و ئاماژەی کرد کە ئەم میواندارییە بەشێکە لە بینینی لیژنەی تەندروستی و
ژینگە بۆ ڕۆڵی دەستووری و سەرپەرشتیاری کردنی .”

لای خۆیەوە دکتۆر هانی مووسا بەدر ڕوونکردنەوەیەکی وردی لەسەر گرنگی یاسای ئاسایشی تەندروستی خستەڕوو لەبەر ئەو گرفتە سەرەکییانەی کە کەرتی تەندروستی تووشیان بووە ، جەختیشی لەسەر پتەویی یاساکە و جێبەجێکردنی کردەوە و هەروەها دابینکردنی خزمەتگوزاری گەورە بۆ هاوڵاتیان و دامەزراوە تەندروستییەکان .

لەمیانەی میواندارییەکەدا گفتوگۆو دیالۆگ بەڕێوەچوو کە تێیدا ئەندامانی لیژنەی تەندروستی و ژینگە و ئەندامانی لیژنەی جێبەجێکردنی یاسای ئاسایشی تەندروستی و سەرۆکی یەکێتی تەندروستی و شارەزایان و پسپۆڕانی تەندروستی بەشدارییان تێداکرد .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٦/ ٦ / ٢٠٢٢