بەیاننامەی لیژنەی ڕۆشنبیری، گەشت و گوزار و ڕاگەیاندن

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
لەم یادە ئازاربەخشەدا سەرەخۆشی لە خۆمان و برایانی خۆشەویستمان لە فەلەستینی خۆشەویست هەروەها لە سەرجەم گەلانی ئازاد و ڕۆشنبیران و راگەیاندكاران دەكەین بەبۆنەی چلەمین ڕۆژی مەرگەساتی شەهیدبوونی ڕاگەیاندكار شیرین ئەبوعاقلە لەسەردەستی كۆمەڵێك كەسی ئاست نزم لە هێزە داگیركەرە بێ شەرمەكان، كە بەهیچ شێوەیەك لە كوشتن و ئەنجامدانی تاوان لە نێو هەر گروپ و تاقمێكی دیكەشدا سڵ ناكاتەوەو باكیان نییە.
.
شەرەفێكی گەورەیە بۆ ئێمە لە ئامادەبوون لەم ڕێوڕەسمە ماتەمینییە، بۆ گەیاندنی سەرەخۆشی ئەندامانی لیژنەی ڕۆشنبیری، گەشتوگوزار، شوێنەوار و ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و جەختكردنەوەیان لە وەستان لە پاڵ برا فەلەستینییەكانیان لە هەر بارودۆخێكدا و ئەوەش دووپات دەكەینەوە كە ئێمە درێغی ناكەین لە پاڵپشتی كردنتان لە هەموو ئاستەكاندا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانەكانی ئەو داگیركارییە ستەمكارانە كە داڕنراوە لە هەر بەزەیی و مرۆڤایەتی بوونێك.
لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوە بكرێت كە تاوانكارییەكانی هێزەكانی داگیركەر بۆ سەر خاكی فەلەستینمان ڕاناوەستێت، ئەوەش وەك خویەكی لێهاتووە لای ئەوان لەدوای داگیركردنی خاكی فەلەستینمان، لەسەر هەمووانە هاوهەڵوێست و یەكدەنگ بین بۆ وەرگرتنەوەی ئەو مافانەی كە بەدەیان ساڵە لە فەلەسەتینیەكان زەوت كراوە.
هەربۆیە ئیدانەی ئەم جۆرە كارانە دەكەین و سەبارەت بەوەی كە ئەم هێزە داگیركارە ستەمكارانە دژ بە گەلی فەلەستین و ڕۆشنبیران و ڕاگەیاندكارانمان ئەنجامی دەدەن كە ئەویش بەكارهێنانی شێوازی سەركوتكارانەیە لە هەر بۆنە و حاڵەتێكی ئاساییدا. پێویستە لەسەر سەرجەم ڕێكخراو، دامەزراوە ڕۆشنبیریی و پەیوەندیدار بە مافەكانی مرۆڤ، بە سەندیكا و كۆمەڵەكانیشەوە ڕووبەڕووی ئەم بكوژانە ببنەوە بۆ ڕاگرتنیان لە سنوری خۆیاندا.
دووبارە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ئامادەبووان و گەلانی ئازاد دەكەین بە لەدەستدانی ئەو ڕاگەیاندكارەی كە بەدەنگی خۆی راستییەكانی بۆ گەلانی جیهان دەگواستەوە. وهیچ كات لەو مردنە نەدەترسا كە لەپڕ یەخەی گرت لەسەر دەستی كۆمەڵێك تاوانبار.
هەزاران سڵاولە شەهید ئەبوعاقلە كە ئێستا لە نێو گۆڕەكەیدایە
وسڵاو لە شەهیدانی ڕاستی لە هەر شوێنێك بن
فەلەستین هەر بە ئازاد و نەبەز و بەهێز بمێنێتێتەوە
تا وەرگرتنەوەی سەرجەم مافەكان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن