بەچاودێری و سەرپەرشتی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.. دەست بە پڕۆژەی پێشخستنی باڵەخانەو رووكاری مێژویی شەقامی كیفاح و دەوروبەری دەكرێت

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, ناوچەی كیفاحی بە یەكێك لەكۆنترین ناوچەكانی بەغدادی پایتەخت وەسفكرد, كە تائێستا پارێزگاریی لە باڵەخانە كەلپوریی و مێژوییە رەسەنەكانی بەغدادی كردووە, ئەوەش بەرپرسیارێتی خستووەتە سەرشانی هەمووان, پارێزگاری لێبكەن وەك بەشێك لەناسنامەی مێژو و شارستانی دێرینمان.
ئەم وتانەی مەندەلاوی, لەمیانی سەردانێكی مەیدانیدا هات رۆژی شەممە 20ی ئایاری 2023, كە بەڕێز عەمار موسی كازم ئەمینداری بەغدادو كادیرانی پێشكشەوتوو لەفەرمانگەكانی ئەمیندارێتی یاوەریان كرد, تیایدا دەستكردن بە پڕۆژەی پێشخستنی شەقامی كیفاح و باڵەخانە كەلەپوریەكانی و ناوچەكانی نزیكی ڕاگەیەندرا, بەجۆرێك شیاوی پێگەی مێژوویی بێت و خزمەتێكیش بێت بۆ بەرژوەندی گشتی و هاوڵاتیانی بەڕێزی ناوچەكە.
جێگری یەكەم, جەختیكرد لەوەی وڵاتانی جیهان بایەخێكی زۆر دەدەن بەو باڵەخانەو ڕوكارانەی تەمەنیان پەنجاساڵ و كەمتریشەو بە باڵەخانەی كەلەپوری دادەنێن و رێگەنادەن دەستی بۆ ببرێت, لەكاتێكدا بەغداد باڵەخانەی تیادایە, تەمەنی سەروی سەد ساڵی تێپەڕاندووەو بەدەست پەراوێزخستنەوە دەناڵێنێت و لەدەرەوەی رێوشوێنەكان دەڕوخێندرێن.
وتیشی: ئەم پڕۆژەیە نۆژەنكردنەوەو چاككردنەوەی روكاری باڵەخانە كەلپوریەكانی ناوچەی كیفاح و قیرتاوكردنی شەقامی سەرەكی و لاوەكیەكان و چاككردنەوەی خزمەتگوزاریەكانی ئاو و تۆڕی كارەباو ئاوەڕۆ دەگرێتەوە, بەشێكە لەهەڵمەتی (بەغداد_لەچاوماندایە) كە لەئایندەدا ناوچەی زیاتر دەگرێتەوە.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٥/٢٠