بەسەرۆكایەتی مەندەلاوی.. شاندێكی پەرلەمانی عێراق دەگاتە عەممانی پایتەختی ئوردون بۆ پتەوكردنی هاوكاری لەنێوان هەردوو وڵاتی برا

شاندێكی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆكایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, ڕۆژی دووشەممە 20ی ئازاری 2023, گەیشتە عوممانی پایتەختی ئوردون لەسەر بانگهێشتێكی فەرمی, كە لەلایەن بەڕێز ئەحمەد خەلایلە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردونەوە پێشوازی لێكرا.
مەندەلاوی ستایشی ڕۆڵی ئوردون و پاڵپشتیكردنی عێراقی كرد لەسەخترین دۆخەكاندا, بەتایبەت لەهەردوو ساتەوەختی گەمارۆی ئابوری و جەنگ دژی تیرۆردا.
شاندەكەی عێراق هەریەك لە پەرلەمانتار عەباس زاملی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و, پەرلەمانتار خالید سەلیم ئەندامی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق لەخۆدەگرێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٣/٢٠