بۆ ته‌واوكردنی زنجیره كۆبونه‌وه‌كانی ده‌ستپێكی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان.. زاملی له‌گه‌ڵ هه‌شت لیژنه كۆبوه‌وه‌و رێنمایی پێدان بۆ ده‌ستكردن به یاسا گرنگه‌كان و چاودێریكردنی حكومه‌ت به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی
به‌ڕێز حاكم زاملی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رۆژی سێشه‌ممه 17- ئایاری 2022 ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی ده‌ستپێكی له‌گه‌ڵ هه‌شت لیژنه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌نجامدا، كه بریتی بون له (ده‌ستپاكی، خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه، ئابوری و پیشه‌سازی و بازرگانی، په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن، كاره‌باو وزه، خوێندنی باڵا، په‌روه‌رده، لیژنه‌ی كار‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی)، به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ی له رۆژی دوشه‌ممه‌وه ده‌ستێپێكردوه‌و بڕیاره تا كۆتا لیژنه‌ی په‌رله‌مان به‌رده‌وامییان هه‌بێت.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی به ته‌مه‌ن و جێگری یه‌كه‌م و دوه‌می لیژنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵبژێردران، ته‌ئكیدیش كرایه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی چالاكییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له قۆناغی ئێستادا له روی تاوتوێكردنی یاسا گرنگه په‌یوه‌ندیداره‌كان به ژیانی هاوڵاتیان و خزمه‌تكردنیان و راییكردنی كاروباره‌كانی وڵات، له په‌نای ئه‌ركی چاودێریكردنی لیژنه‌كان به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی جێبه‌جێكردنه‌وه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر لیژنه‌یه‌ك.
زاملی ئه‌ندامانی لیژنه‌كانیشی راسپارد بۆ ئاماده‌كردنی پلانێكی گونجاو له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستای وڵات له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا، به تایبه‌ت كه قۆناغی داهاتو، هه‌ڵگری سیمای چاودێریكردنی پلانه ئابوریی و خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئاشكراكردن و لێپێچینه‌وه له گه‌نده‌ڵه‌كان و پێداچونه‌وه‌و په‌ره‌دان به سیاسه‌تی ته‌ندروستی و فێركردن و په‌روه‌رده ده‌بێت.
داواشی لێ‌كردن، خشتەی ئەو یاسایە دابنێن کە گرنگە پەسەند بکرێت به‌وپێیه‌ی پەیوەندیدارن بە پێداویستییه‌كانی خەڵکەوە، بەدواداچون و چاودێری كارا‌و و جددی راپه‌ڕاندنی كاری سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکانیش بكرێت به‌وشێوه‌یه‌ی رۆڵی ده‌بێت له كێشانی سیاسه‌تێكی ستراتیژی بوژانه‌وه‌ی رون كه وڵات لەو قەیرانانه دور دەخاتەوە؛ جۆر و قەبارەیان هەرچۆنێك بێت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2022/5/17