به‌ بەڵگەنامە د.شاخه‌وان عەبدوڵا داوا لە لیژنەی دارایی دەكات پارە لە یاسای پشتیوانی به‌په‌له‌ی‌ ئاسایشی خۆراك تەرخان بكات بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەسوكاری شەهیدان لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق

بۆ بەرزنرخاندنی قەبارەی ئەو قوربانیدانە گەورەیەو باوەڕبوون بە گرنگی چاودێریکردنی كەسوكاری شەهیدان و دەستەبەركردنی ژیانێكی شكۆمەندانە بۆیان، ئەمڕۆ چوارشەممە 8/6/2022،جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای‌ له‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مان كرد بڕه‌پاره‌یه‌ك له‌ یاسای‌ پێشنیازكراوی‌ پشتیوانی‌ خێرا بۆ ئاسایشی‌ خۆراك و گه‌شه‌پێدان ته‌رخانبكرێت بۆ دروستكردنی‌ یه‌كه‌كانی‌ نیشته‌جێبوون بۆكەسوكاری شەهیدان لە سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ و دامه‌زراوه‌ ئەمنییەكان، کە زۆر ئازایانه‌ دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش جه‌نگاوون.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا، لە نوسراوێكی فەرمی بەپەلەدا، كه‌ئاڕاستەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كرد بۆ تەرخانكردنی بڕه‌پارەیه‌ك بۆ دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون بۆ كەسوكاری شەهیدان بەڕێژەی (2000 دووهەزار یەكەی نیشتەجێبوون) بۆهه‌رپارێزگایه‌ك له‌پارێزگاكانی‌ عێراق، لە چوارچێوەی تەرخانكردنی دارایی بۆ گەشەپێدانی پارێزگاكان و هەرێمەكان لە یاسا پێشنیازكراوەكەدا.

ته‌ئكیدیش دەکات لەپێویستی ئاڕاستەکردنی ئەو بڕە پارانە بۆ دابینكردنی شوێنی‌ نیشته‌جێبوون بۆ كەسوكاری شەهیدان، لەپێناو پاراستنی پارەی گشتی و دڵنیابوون لەبەفیڕۆنەدانی یاخود خەرجکردنی لەبواری ناپێویستدا .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
چوارشەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢