به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له دانیشتنی گوێگرتنی په‌رله‌مانی له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق گه‌یشته نیویۆرك
ه‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی هه‌ردو به‌ڕێزان؛ دوراتی باچیكۆ، سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی و عه‌بدوڵا شه‌هید، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ خولی (76)، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16/2/2022 د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گه‌یشته شاری نیویۆركی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
داوا له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرابو به‌شداربێت له دانیشتنی گوێگرتنی په‌رله‌مانی له‌ژێر ناونیشانی (بونیادنانی پشتیوانی سیاسی و به ده‌مه‌وه‌چونی گتشتگیر بۆ شاڕێژبونی به‌رده‌وام) كه له رۆژانی 17 و 18ـی شوباتی 2022 له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن رایگه‌یاند، “دانیشتنی گوێگرتنی په‌رله‌مانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی هاوبه‌شی یه‌كێتی په‌رله‌مانی و نوسینگه‌ی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی گشتییه به ئامانجی پته‌وكردنی گفتوگۆی جیهانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پایته‌خته‌كانی وڵاتان له‌مه‌ڕ بوژانه‌وه‌ی به‌رده‌وام و رێكاره‌كانی خۆپاراستن له به‌رامبه‌ر ته‌حه‌دای په‌تای كۆرۆنا و ئه‌و گۆڕانانه‌ی به‌سه‌ریدا دێت”.
به‌ڕێزیان ئه‌وه‌شی وت: “ئه‌م دانیشتنی گوێگرتنه روانگه‌و تێڕوانێنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه فه‌راهه‌م ده‌كات بۆ بونیادنانی ئابوری گه‌لێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مواندا ده‌كه‌وێته گه‌ڕ و ژینگه‌گه‌لێكی به‌رده‌وام بۆ نه‌وه‌كانی ئایینده ده‌ڕه‌خسێنێت، هاوكات له دانیشتنه‌كه‌دا تاوتوێی میكانیزمه‌كانی یاسا‌و یاسادانان ده‌كرێت به ئامانجی پته‌وكردنی رۆڵی ئافره‌تان و هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی.”
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رونیشیكرده‌وه، ئاماده‌بون له‌و دانیشتنه‌دا له ئاستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌كان و جێگره‌كانیاندایه‌و شانده به‌شداربوه‌كانیش سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی خۆپاراستن و پابه‌ندبونی توند به بنه‌ماکانی خۆپارێزی و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی په‌یوه‌ست به كۆڤید 19وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
نیویۆرك – ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا
باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆك
چوارشه‌ممه 16ی شوباتی 2022