به‌یاننامه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27/1/2022 سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز موحه‌ممه‌د ئه‌لحه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی به‌ڕێزان حاكم ئه‌لزاملی و دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا كۆبۆوه بۆ تاوتوێكردنی ئه‌حكام و رێكاره یاساییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌كاندیدانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار.
له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه بڕیاردرا :
1) رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 31 ی كانونی دووه‌می 2022 ناوی ئه‌وكه‌سانه ئاشكراده‌كرێت كه‌خۆیان كاندید كردووه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و مه‌رجی یاسایی كاندیدبوون ده‌یانگرێته‌وه به‌پێی یاسا وئه‌حكامی كاندیدبوون بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ژماره 8 ی ساڵی 2012.
2) رۆژی دووشه‌ممه 7 ی شوبات واده‌ی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێت كه‌تایبه‌ته به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران