ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشوازی لە جێگری باڵیۆزی هیندستان دەكات لەبەغداد

پەرلەمانتار جنان موسەوی ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە پیشوازیكرد لە بەڕێز چودری جێگری باڵیۆزی هیندی لەبەغداد، لەچوارچێوەی هەوڵەكانی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەنێوان عێراق و هیندستان.

هەردوولا لەدیدارەكەدا، كە لەبارەگای لیژنەكە بەڕێوەچوو، باسیان لەپتەوكردنی پەیوەندییە پەرلەمانی و دبلۆماسییەكان و بوارەكانی تر كرد، كە خزمەتی بەرژوەندەی و بەروپێشبردنی هەردوو وڵات بكات.

پەرلەمانتار موسەوی، تەئكیدی كرد لەبایەخی هاوكاری لەبوارەكانی تەندروستی و فێركردن و وەبەرهێنان و گەشتوگوزارو، ئەگەری كردنەوەی كونسولخانەی هیند لە بەسرە كە ماوەیەكی زۆرە داخراوە.

جێگری باڵیۆزی هیندستان، خواستی وڵاتەكەی پیشاندا بۆ پەرەپێدان و بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لە بوارە جیاوازەكاندا، ئاماژەی بەوەشدا، ماوەی ڕابردوو كارا نەبوو بەهۆی بڵاوبونەوەی بەڵای كۆرۆنا كە بووە هۆی دورخستنەوەی زۆرێك لەخاوەن كۆمپانیا هیندییەكان كە لەعێراق كاریان دەكرد، وتیشی: دۆخی ئێستا گونجاوە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ كاركردن.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
5/6/2022