ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران ڕێز لە ئاوازدانەری گەورە فاروق هلال دەنێت

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عبدوڵڵە سیرینی لە ئاوازدانەری گەورەو مۆزیکەژەنی پێشڕەو بەقەڵغانی ئەنجومەنی نوێنەران وەناسنامەی ڕێزلێگرتن خةلَاتكرد، كة یەکێکە لە هێما موزیکییە عێراقیەکان وعارەب ئەوەی کە بەئاوازەکانی کۆمەڵێک لە گەورە گۆرانیبێژەکانی عێراقی وعارەبی گۆرانییان وتووە.

ئەمە لە میانی ئێوارە ڕۆشنبیری و مۆزیکەیەکدا هات کە لةلايةن فەرمانگەی هونەرە مۆزیکیەکان ئێوارەی ئەمڕۆ لەهۆڵی ڕەبات لەبەغدا رِيَكخرابوو، لە ژێر ناونیشانی (کودەتای مۆزیکی لە ئاوازی عارەبیدا) بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی گەورە لە هونەرمەندان وگۆرانیبێژان وهەستیاران و ئاوازدانەران و نووسەرانی گۆرانی و ڕوناکبیران و مۆزیکەژەنان و ڕاگەیەنەران و ڕەخنەگران و کۆمەڵێکی گەورە لە  جەماوەر.

ئەمینداری گشتی لە میانی ڕێزلێگرتنەکەدا دەستخۆشیکرد لە کارە گۆرانیبێژیەکەی کە پێشکەشیکردووە بە درێژایی ژیانی هونەری ئەوەش کە بەخشندەییەکەی لە دانانی ئاوازی گۆرانیدایەو تا ئێستاش بەردەوامە، هەروەها دەستخۆشی لە بەها هونەریەکان کرد کە لە ئاوازەکانیدایە، جگە لە مانا سۆزداریەکان لەو قەسیدانەدا کە ئاوازی بۆ داناون لە ماوەی حەفتاکان و هەشتاکان و نەوەتەکانداوە دۆزینەوەی زۆر لە بەهرەگۆرانی بێژیە جیاوازەکان، هەروەها ڕۆڵی لە پێشخستنی گۆرانی و ئاوازە عێراقی وعارەبیەکان.

هەروەها ئەمینداری گشتی لە میانی ئێوارە دانیشتنەکەدا ڕێزیگرت لە مایسترۆ عەلائ مەجید بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی هونەرە مۆزیکیەکان و دکتۆرمنتەسر سەباح ئەلحەسناوی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کۆشکی کۆنگرەکان و مایسترۆ عەبدولڕەزاق ئەلعەزاوی بە قەڵغانی ناسنامە ڕێزلێگیرییەکان.

لە ئێوارە دانیشتنەکەدا چەند گۆرانیەک و ترا لە لایەن گۆرانی بێژکەرەم سامیرو ئاوازی ئاوازدانەری گەورەو مۆزیکەژەن فاروق هیلالەوە، سەرەڕای پێشکەشکردنی و تارێک لە بابەت مۆزیکەوە لە ئاوازە عێراقیەکان وعارەبیەکان، هەروەها نمایشکردنی فلیمێکی تۆماری لە  ڕێپێوانی ئاوازدانەری گەورەو گرنگترین وێستگەکانی تیایدا، سەرەڕای ڕای ڕەخنەگران و ئاوازدانەران و ئاکادیمییەکان بۆ ئاوازەکانی بە درێژایی کاتی پێشو.

لە لای خۆیەوە مایسترۆ عەلائ مەجید بەڕێوەبەری گشتیی فەرمنگەی هونەرە مۆزیکیەکان ستایشی ئەو گرنگیپێدانە گەورەیەی کرد لە لایەن ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بە واقعی ڕوناکبیری و هونەری و مۆزیکاوە لە عێراقداوە پەیوەندی بەردەوامی و ئامادەبوونی هەمیشەیی لە چالاکیەکان و کاتەکانی ئێوارە ڕووناکبیریەکان و مۆزیکەو هونەری کە وەزارەتی ڕۆشنبیری بەڕێوەی دەبات.

ئەمەو لە میانی ئێوارە ڕۆشنبیریەکەدا ئەمینداری گشتی لە گەڵ ژمارەیەک لە هونەرمەندان و مۆزیکە ژەنان و گۆرانی بێژان و شاعیران کۆبووەوەو گفتوگۆی لە گەڵیاندا کرد لە ژمارەیەک لەو بابەتانەی پەیوەندییان هەیە بە کاروباری ڕۆشنبیری و مۆزیکەو هونەرییەوە، جەختی لەوەکردەوە کە دەرگاکانی ئەنجومەنی نوێنەران کراوەیە بۆ هەموو توێژەکانی کۆمەڵگای عێراقی بەتاێبەتی هەڵبژاردە هونەریە ڕۆشنبیریەکان.

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران

دووشەممە٩/٥/٢٠٢٢