ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوا‌زی لە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەکات

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی ئەمڕۆ بەیانی لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە بەڕیز سیتۆ چەتۆ ئەلسنجاری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، بە ئامادەبوونی پەڕلەمانتار لە پارێزگای نەینەوا شیروان ئەلدویردانی وە پەڕلەمانتار لە پارێزگای سلێمانی ئاسۆ فەرەیدوون.

لە میانی چاوپێکەوتنەکەدارگفتگۆرکرا لە سەر دۆخەکانی ئەمنی و خزمەتگوزاری لە پارێزگای نەینەوا داوە بە شێوەی تایبەتی لە شارۆچکەی سنجاڕدا و ئەو ئالەنگاریە جیاوازانەی کە بەرەورووی بوونەتەوە گرنگترینیان داسەپاندنی ئەمن و سەقامگیری و گەڕانەوەی ئاوارەکان و بۆ بژاردنیان و ئامادەکردنی یارمەتیە پێویستەکان بۆیان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران

سێشەممە١٠/٥/٢٠٢٢