ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران پرسەی شاعیری گەورە موزەفەر نواب دەکات

شاعیرێكی‌ مەزن و هاونیشتمانیەکی دڵسۆزبوو بۆ وڵاتەکەی و شۆڕشگێرێکی جیاوازبوو لە دژی دیکتاتۆریەت و ستەمکاری .
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران، بە ئەوپەڕی زویری و خەمباریەوە پرسەی هەستیاری عێراقی گەورە موزەفەر نوابی کرد، کە ئەم بەیانیە کۆچی دوایی کرد.
ئەمینداری گشتی بروسکەیەکی سەرەخۆشی پێشکەشکرد بە خێزانەکەی و کەسوکاری و خۆشەویستانی لە عێراق و نیشتمانی عه‌رەبیدا تیایدا دڵسۆزترین سەرەخۆشی ودڵدانەوەی پێشکەشکرد، داوای لە خودای مەزن و بەتوانا کرد، کە لە کیسچوو لە بەزەیی خۆیدا نوقم بکات و بیخاتە بەهەشتە بەرینەکەیەوەو بەوانیش سەبوری وئارام ببەخشێت.
ئەمینداری گشتی جەختی لەوەکردەوە کە عێراق و نیشتمانی‌ عه‌رەبی هەستیارێکی گەورەو یەکێک لە خاوەن پێنووسە دەرکەوتووەکان لە شعرداو هاوڵاتیەکی دڵسۆز بۆ نیشتمانەکەی و شۆڕشگێرێکی جیاوازبوو لە دژی دیکتاتۆریەت و ستەمکاری لە کیسچوو، ستایشی دەوڵەمەندیەکەی کرد لەزاراوەی عێراقی وعه‌رەبی ڕەوانداوە وشەکانی ڕەنگدانەوەی هاوڵاتییەک وواقعی ژینگەو کۆمەڵایەتیەکەی بوو، بە تایبەتی لە خوارووی عێراقدا.
ئەمینداری گشتی پتر وتی، کە لەکیسچوو هەمیشە نیشانەیەکی شیعریی تەواو و ئاشکرا دەبێت وە بەخشندەییە کۆتایی نەهاتووەکەی دووبارەنابێتەوە وە هێمایەکی نیشتمانییە کە شانازیی پێوە دەکەین وە ئاڵایەکە لە ئاڵاکانی عێراق.
خودابەزەیی بە لە کیسچووی عێراقدا بێتەوە
ئێمە بۆ خوداین و هەر بۆ ئەویش دەگەڕێینەوە

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
هەینی ٢٠/٥/٢٠٢٢