ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران نامەیەکی سوپاس ومنەتباری و پێزانین وەردەگرێت لە ئاوازدانەری گەورەو مۆزیقەژەنی پێشڕەو فاروق هیلالەوە

 

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان هەبدوڵڵە سیڕینی نامەیەکی سوپاس و پێزانین و ڕێزلێگرتن وەردەگرێت لە ئاوازدانەری گەورەو مۆزیکەژەنی پێشڕەو فاروق هیلال، تیایدا بەختیاری گەورەی خۆی دەربڕی بۆ ئەو ڕێزلێنانەی پێی بەخشرا لە لایەن ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لەو ئێوارە کۆڕە ڕۆشنبیریەی کە فەرمانگەی هونەرەکانی مۆزیکە ئێوارەی دووشەممە بەڕێوەی برد بۆ بەخێرهاتنی مۆزیکەژەنی گەورە فاروق هیلال.

دەقی نامەکە:ــ

دکتۆری بە ڕەوشت سیروان عەبدوڵڵە سیرینیی بەڕێز .. ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران پاش سڵاو .. پێخۆشحاڵم کە سوپاسی زۆر و پێزانین و ڕێزلێگیری خۆمتان بە ئێوە پێشکەش بکەم بۆ ئەو گیانە چاکەی هەتانەکە ئاشکراتکرد لە بەردەمی جەماوەرە ئامادەبووەکەدا لە ئێوارە کۆڕەکەدا، ئەوەش ئەوەیە کە مرۆڤی بەرپرس لە لووتکەی نەرمی ودڵڕوونی و ڕەوشتی بەرزدایە.

پێشوازی کردنتان لە ئێمەو پێبەخشینتان بە ئێمە دیاڕییەکی ڕێزلێگرتن لە بەردەمی جەماوەردا، ئەوە ڕێزلێگرتنێک بوو لە کەسایەتییەکی مەزن و بەخشنندەوە کە ڕەوشتێکی بەرزی هەیەو گرنگی دەدات بە هۆنەرو هونەرمەندەدا هێنرەکان، لە بەر ئەوەبوونتان لە گەڵماندا لەو ئێوارە کۆڕەدا کە سەرکەوتوبوو، لە نرخ نایەت و هاوتای نییەوە لە دڵدا کاریگەریەکی گەورەی هەیە.

من زۆر پێخۆشحاڵم بەو بەخشندەییەی ڕەوشتتان کە هەتە ئەوە دوور نییە لە ئێوەی کوردی نەمر، وە من وایدا دەنێم کە گەلی کورد لە گەلە نەمرەکانەوە پەیوەندیم لە گەڵ زۆرلە برایانی کورد دا هەیە، چونکە دەزانم کە وەفادارن ڵە مامەڵە کردنیاندا لە گەڵ مرۆڤ و مرۆڤایەتیدا کە ئێوە بە تەواوی نمونەیەکین ئەی دکتۆر، وە لە کۆتاییدا، سڵاو و شانازی و ڕێزلێگرتن پێشکەشتان دەکەم وە ئاواتە خوازم کە سەر لە نوێ بەیەک بگەینەوە.

براتان

فاروق هیلال

سێشەممە١٠/٥/٣٠٢٢