ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکایەتی شاندێکی ئەمینداریەتی گشتی دەکات بۆ پێشکەشکردنی سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی ڕیشسپی عەبدو لجەبار عەبد حەماد ئەلدلێمی

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی سەرۆکایەتی شاندێکی ئەمینداریەتی  گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد، بۆ پێشکەشکردنی سەرەخۆشی بە عەقید ڕوکن عەبدولستار فەرماندەی پاراستنی بەڕێر سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکیەوە ڕیشسپی عەبدولجەبارعەبد حەماد ریشسپیی خێڵی ئەلبوعبێد دلێمی، لە دانیشتنی فاتیحە خوێندندا کە لە ناوچەی تاجی لە باکوری بەغدادا بەڕێکراوە.

ئەمینداری گشتی وشاندەکە، دڵسۆزترین سەرەخۆشی و پرسەیان پێشکەشکرد بە خێزان و کەسوکاری لە کیسچوو وەخێلە بەڕێزەکەی، پاڕانەوە لە خودای بەرزو بە توانا کە لە بەزەیی فراوانی خۆیدا نوقمی بکات و بیخاتە بەهەشتە بەرینەکەیەوە و سەبووری و ئارامیان پێببەخشێت وە یارمەتییان بدات بە سەبرکردنیان لە سەر لێ دوورکەوتنەوەیان.

لەلای خۆیانەوە خێزانی لەکیسچوو سوپاس و پێزانینی خۆیان پێشکەشکرد بە ئەمینداری گشتی و شاندی ئەمینداریەتی گشتی لە پێشکەشکردنی سەرەخۆشی و ئامادەبوونیان لە دانیشتنی فاتیحە خوێندنەکەدا، داوایانکرد لە خودای بەرزو بە تواناکە تووشی هیچ خراپەیەک نەیەن و بە ئاگاداری پڕ بەزەییانەی خۆی بیانپارێزێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران

پێنجشەممە١١/٥/٢٠٢٢