ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی پێشنیاری یاسای پاڵپشتی له ناكاوی خۆراك و گه‌شه‌پێدان دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 19/5/2022 له هه‌شته‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئاماده‌بونی 270 په‌رله‌مانتار، كۆتایی به خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی دوو پێشنیاری یاسا هێناو ده‌نگیدا له سه‌ر له‌كارلابردنی پارێزگاری سه‌لاحه‌ددین.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز میقدام محه‌مه‌د عوبه‌ید عه‌لی سوێندی ده‌ستوری خوارد بۆ ئه‌ندامبوون له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له شوێنی به‌ڕێز مه‌شعان جبوری.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر له‌كارلابردنی به‌ڕێز عه‌مار جه‌بر جبوری له پۆستی پارێزگاری سه‌لاحه‌ددین، ئه‌ویش به‌پێی داواكاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوای ئه‌وه‌ی سه‌لمێندرا كه ناوبراو كه‌مته‌رخه‌می كردووه له به‌ڕێكردنی كاره‌كانی و به‌فیڕۆدانی دارایی گشتی.
له‌لایه‌كی تر، ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای پاڵپشتی له ناكاوی خۆراك و گه‌شه‌پێدان هێناو له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوای له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان كرد تێبینی و سه‌رنجی بابه‌تیانه‌ی خۆیان سه‌باره‌ت به پێشنیاری یاساكه بخه‌نه‌ڕوو و پێشكه‌شی لیژنه‌ی یاسایی بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنێكی په‌رله‌مانی بۆ په‌سه‌ندكردنی یاساكه له نزیكترین كاتدا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پێشنیاری یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی به‌ستنی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنی كرد.
له‌كۆتاییدا به‌ڕێز شاخه‌وان عبدالله جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ڕه‌زامه‌ندی پێشاندا له سه‌ر ته‌رخانكردنی دانیشتنێك له هه‌فته‌ی داهاتوودا بۆ تاوتوێكردنی قه‌یرانی شنگار.
دواتر دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه 25/5/2022 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
19/5/2022