ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له سه‌ر یاسای قه‌ده‌غه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 26/5/2022 له نۆیه‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی 275 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له سه‌ر پێشنیاری یاسای قه‌ده‌غه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنیدا.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا، په‌رله‌مانتار حه‌سه‌ن عه‌زاری وته‌یه‌كی كورتی به‌ڕێز موقته‌دا سه‌دری خوێنده‌وه و داوایكرد كه ده‌نگ له سه‌ر یاسای قه‌ده‌غه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنی بدرێت و سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد ئه‌وانه‌ی كه به‌شداری له ده‌نگداندا ده‌كه‌ن.
دواتر ئه‌نجومه‌ن به تێكڕای ده‌نگ یاسای قه‌ده‌غه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنی په‌سه‌ند كرد، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه پێشكه‌شكرابوو، به مه‌به‌ستی پارێزگاری كردن له بنه‌ما نشتیمانی و مرۆڤیه‌كان له عیراق و به‌رگریكردن له فه‌له‌ستین و هه‌موو گه‌لانی عه‌ره‌بی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسایی كرد بۆ به‌شداریكردنیان له ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له گه‌لی عیراق كرد بۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وته.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 29/5/2022 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
26/5/2022