ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له سه‌ر یاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراک و گه‌شه‌پێدان ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/6/2022 له یازده‌هه‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی و ئاماده‌بوونی 273 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له سه‌ر پێشنیاری یاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراک و گه‌شه‌پێدان.
ئامانجی یاساكه به‌دیهێنانی ئاسایشی خۆراك و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری داراییه له به‌رده‌م په‌ره‌سه‌ندنه جیهانیه‌كانی له ناكاوداو بۆ به‌رده‌وامیدان به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ هاوڵاتیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی ژیان، هه‌روه‌ها خولقاندنی ده‌رفه‌تی نوێی كار و زیادكردنی ئاستی سوودوه‌رگرتنی هاوڵاتیان له داهاتی ده‌وڵه‌ت و گه‌شه‌پێدانی ئابوری و دووباره ده‌سپێكردن و به‌رده‌وامیدان به پڕۆژه وه‌ستاوه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رماڵه‌ی ته‌رخانكراو، له گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی نوێ‌دا.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی لیژنه‌ی دارایی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد ئه‌وانه‌ی كه به‌شداریان كرد له ده‌ركردنی یاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
08/6/2022