ئابوری پەرلەمانی گفتوگۆ دەکات لەبارەی ئەگەری بەگەڕخستنەوەی کارگە لەکارکەوتووەکانی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی

لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی ڕۆژی دووشەممە بەرواری ٦/٦/٢٠٢٢ کۆبونەوەی خۆی گرێدا بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ( علی موسوی) سەرۆکی بەتەمەن و ئەندامانی لیژنە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی گرنگترین ئەو یاسایانەی کە ئاراستەی لیژنەکەیان کراوە.
– لەمیانی کۆبوونەوەکەدا کە لەبارەگای سەرەکی لیژنە لەناو ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو تاوتوێی دۆخی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان یان کردو ئەگەری دووبارە بەگەڕخستنەوەی کارگە لەکارکەوتووەکانی سەر بەوەزارەت، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە دەستەبەری ھەلی کاری نوێ بکرێت بۆ گەنجان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٦/٦/٢٠٢٢