یژنەی یاسایی پەرلەمان میوانداری وەزیری داد دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، میوانداری بەڕێز خالید شوانی وەزیری داد و کادری پێشکەوتووی وەزارەت کرد.
لە دەستپێکی دیدارەکەدا سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی بەخێرھاتنی بەڕێز وەزیری دادو کادری پێشکەوتووی وەزارەت کردو ئاماژەی بە مکوڕبوونی لیژنەکە کرد لە بەجێھێنانی ڕۆڵی چاودێریکردن، شانبەشانی ڕۆڵی یاسادانان لەپێناو خزمەتی گشتی دا.
لای خۆیەوە وەزیری داد ستایشی ھەوڵەکانی لیژنەی یاسایی کرد لە بەجێھێنانی ڕۆڵی چاودێریکردن و پەیوەندی و بەدواداچوونی بەردەوامی نێوان لیژنەکەو وەزارەت، لە پێناو ڕێککردنەوەی کارەکان و زاڵبوون بەسەر بەربەستەکاندا.
ھەر لە دیدارەکەدا ژمارەیەک تەوەر خرانە بەرباس، گرنگترینیشیان بریتیبوو لە بابەتی سکاڵاکانی دەرەوەو گەڕاندنەوەی پارەی دزراو، ئهوهی کە بردراوەتە دەرەوە، ئەمە جگە لە بابەتی بە ئەلیکترۆنی کردنی فەرمانگەکانی دادنووس و دەرماڵەی جێبەجێکارانی داد، ھەروەھا میکانیزمی وەبەرهێنان لە پارەی منداڵانی بێ باوکی خوار تەمەنی یاسایی.
ھاوکات بەڕێز خالید شوانی وەزیری داد باسێکی تێروتەسەلی لە سەر تەوەرەکانی ناو میوانداریەکە پێشکەشکردو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کەوا وەزارەتی داد لایەنی تایبەتمەندە بەو سکاڵایانەی دەرەوەی عێراق کە پەیوەندیدارن بە وەزارەتەکانەوە و بەدواداچوون بۆیان تاوەکو بڕیاری کۆتایی لە سەر دەدرێت، ھەروەھا باسی لە گرنگترین کۆسپەکانی تایبەت بەو دۆسێیە کرد.
ههروهها جهنابی وەزیر باسی لە دۆسیهی ئەو پارایهش کرد کە بردراوەتە دەرەوەو ئەو قۆناغانەش کە وەزارەت پێی گەیشتووە، پەیوەست بە گەڕاندنەوەی بۆ وڵات، ھەروەھا جگە لە میکانیزمەکانی وەبەرھێنان لە پارەی منداڵانی بێ باوک لەو پرۆژانەدا کەوا سوودو قازانجیان مسۆگەرەو قۆناغەکانی بە ئەلیکترۆنی کردن، بە پشتبەستن به ٨٣ فەرمانگەی دادنووس لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق، لهڕێگهی سیستەمی (QR) لە کردنەوەی بریکارنامە لە ناوخۆی عێراق.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/١٠/٢