ڵیژنەی خوێندنی‌ باڵای‌ پەڕلەمانی تاوتوێی یاسای خزمەتگوزاری زانکۆیی دەکات

لیژنەی خوێندنی‌ باڵاو توێژینەوەی زانستی بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار مزاحم خەیات سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ئەندامەکانی، ڕۆژی شەممە، کۆبوونەوەیەکی بەست بۆ تاوتوێکردنی بابەتەکانی‌ کە لە خشتەی کارەکانیدایە.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی‌ هۆكاره‌کانی دواکەوتنی خستنه‌ڕووی‌ پێشنیاری یاسای خزمەتگوزاریی زانکۆیی كرا.
لیژنە بڕیاریدا كه‌ پەڕلەمانتار فیراس مسلماوی هه‌ڵسێت بە ئامادەکردنی دوا شێوەی یاساکە ئینجا ناردنی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەن، بۆ ئەوەی بخرێتە سه‌ر خشتەی کارەکانی به‌ مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجامدانی‌ خوێندنەوەی یەکەم بۆی‌.
هەرلەم ڕووەوە لیژنەکە خوێندنەوەی بڕگەکان و بەندەکانی یاسای خوێندنی‌ میللی تەواوکرد و لیژنە بڕیاری لە سەر تەواوکردنی تاوتوێکان دا لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا.

 

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٥/٣/٢٠٢٣