پێش رۆیشتنیان بۆ بەشداریكردن لەیاریەكانی كۆتایی جامی جیهانی لەئەرجەنتین.. مەندلاوی چاویدەكەوێت بە هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بۆ تۆپی پێ و خەڵاتیان دەكات و داوایان لێدەكات ئەنجامێك بەدەستبهێنن شایەنی ناوی وڵات بێت
بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, ڕۆژی دووشەممە 15ی ئایاری2023, چاویكەوت بە شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانی لاوان بۆ تۆپی پێ, بەسەرۆكایەتی كاپتن عیماد محەمەدو ڕاهێنەران و كارگێڕی, لەیاریگای شەعبی نێودەوڵەتی.
مەندەلاوی پیرۆزبایی لە تیم و ئەندامانی هەڵبژاردەی نیشتمانی لاوان كرد, بۆ ئەو ئەنجامە گەورەیەی بەدەستیانهێناوە بەسەركەوتنیان بۆ مۆندیالی جامی جیهانی تۆپی پێی لاوان, كە لەڕۆژانی داهاتوودا لە ئەرجەنتین دەستپێدەكات.
جێگری یەكەم, ستایشی ئەو گیانە جەنگاوەرانە بەرزەی كرد, كە ئەندامانی هەڵبژاردەی عێراق هەیانەو مایەی فەخرو شانازی و سەرنجی هەموو ئەوانە بووە كە تەماشایان كردوون, دواشی لەحكومەت كرد بایەخێكی گەوەرەتر بدات بەكەرتی وەرزشی.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/٥/١٥