پیرۆزبایی سەرۆکی ئهنجومهنی نوێنهران بە بۆنەی سەرکەوتنی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی ساڵی ٢٠٢٤
بە شانازییەکی زۆرەوە گەرمترین پیرۆزبایی و سڵاوی خۆم ئاراستەی گەلهكهمان دەکەم بە بۆنەی سەرکەوتنی سەرژمێری گشتی دانیشتوان کە لە ٢٠ و ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ئەنجامدرا.
ئەم دەستکەوتە گەورەیە هەنگاوێکی زۆر گرنگە بەرەو بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری بۆ عێراق و گەلەکەی.
سوپاسێکی دڵسۆزانەم ئاراستەی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بەشداربوون لە بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنە: لەوانەش وەزارەتەکانی پلاندانان، پەروەردە، و تەندروستی، لەگەڵ پارێزگارەکان لە هەموو پارێزگاكان، هەروەها بۆ پلاندانەران، ئامادەکاران، ئامارناسان، ئەندامانی تیمە گەڕۆکەکانی ڕێکخەرانی زانیاری و هەموو هێزە ئەمنییەکانمان، کە بێ وێنە کاریان کرد بۆ ڕێکخستن و تەواوکردنی ئۆپەراسیۆنەکە بە کارایییەکی بێهاوتای.
سوپاس بۆ بنەماڵەو خێزانهكانی ئهم وڵاته خۆشهویستهمان لە هەموو شارەکانی عێراق، کە ڕۆحی نیشتمانپەروەری عێراقی و هاوکاری ڕاستەوخۆیان لەگەڵ تیمە گەڕۆکەکان نیشان دا، بۆ پێدانی زانیاری دروست سەبارەت بە پێداویستیەکانی سەرژمێری گشتی.
هەمووتان سەلماندووتان کە هاوکاری و کردەوەی هاوبەش ڕێگای کێشانی نەخشەڕێگایەکی ڕوونە بۆ ئەم عێراقە، ئەم سەرژمێرییە تەنیا ئامارێکی ژمارەیی نییهو پایەیەکی جەوهەرییە بۆ پلاندانانی دروست بۆ عێراقی ئێستاو داهاتوومان، بۆ گەشەپێدانی بەردەوام، هەروەها بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێک لەسەر بنەمای دادپەروەری کۆمەڵایەتی و دابینکردنی پێداویستییەکانی هەموو عێراقییەکان.
خوای گەورە هەموو هەوڵەکانتان بپارێزێت و داواکارین لە خودای گەورە هاوکاریمان بکات و ئێوەش بەو شتە بگەین کە عێراق و گەلەکەی شایەنیەتی.
“رَبِّ اجْعَلْ هَٰذَا بَلَدًا آمِنًا وَارْزُقْ أَهْلَهُ مِنَ الثَّمَرَاتِ”.
د.محمود مەشهدانی
سەرۆکی ئهنجومهنی نوێنهران
نوسینگەی ڕاگەیاندنى
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤