په‌رله‌مانتار حەنان فەتلاوی بەشداری لە کۆبوونەوەی لیژنەی کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و ڕۆشنبیری و کاروباری ژنان لە پەرلەمانی عەرەبی دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/18/2024، ئه‌ندامی‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، د. حەنان فەتلاوی، بەشداری لە سێیەمین کۆبوونەوەی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و ڕۆشنبیری و ژنان و لاوانی خولی چوارەمدا کرد، لە خولی سێیەمی یاسادانان کە بەڕێز عادل ئەلعسومی سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی ئامادەی بەشێکی بوو.
ئامادەبووان ڕێککەوتن لەسەر پەسەندکردنی کۆنووسی کۆبوونەوەی پێشووی لیژنەکە لە ٢٠ی كانونی‌ دووه‌می‌ ڕابردوو، جگە لە تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ڕێکخستنی سمینارێك سەبارەت بە پاراستنی بەها کۆمەڵایەتییەکان لە جیهانی عەرەبیدا.
هه‌روه‌ها ئامادەبووان باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی ڕێکخستنی خستنەڕووی بەڵگەنامەی پەرلەمانی بۆ ژنانی عەرەب کرد، ئەمە جگە لە تاوتوێکردنی ڕەشنووسی دیدگای پەرلەمانی عەرەبی سەبارەت بە بەهێزکردنی گەنجانی عەرەب بۆ ئەوەی بەشداری کاریگەرانە لە پڕۆسەی گەشەپێداندا بکەن.
هه‌ر لە میانی دیدارەکەدا باس لە پێشهاتەکانی کارەکانی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بارودۆخی کۆمەڵایەتی لە جیهانی عەرەبی بۆ ساڵی 2023 کرا، هەروەها توێژینەوەیەک لەسەر ئامادەکردنی دیدگای پەرلەمانی سەبارەت بە چوارچێوەدان و پێشخستنی کاری خۆبەخشانە لە وڵاتانی عەرەبی پێشكه‌شكرا.
دواتر ئامادەبووان باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی کارەکانی ئامادەکردنی دیدگای پەرلەمانی کرد بۆ ئامادەکردنی داتابەیسێک بۆ کەلوپەلی شوێنه‌واری‌ عەرەبی کە لەناوچوون یان تاڵانکراو یان دزراو یان پارچە پارچە کراون یان گۆڕاون.
هه‌روه‌ها له‌ کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی قووڵی ئەو بابەتانەی‌ كه‌ وروژێنراون و دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی عەرەبی لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی، ڕۆشنبیری، ژنان و گەنجان كرا.

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگەیاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
4/18/2024