پرسەنامە
لیژنەی ھەرێم و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێك پێكناهێنن، بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدوڵا غەرب پەرلەمانتاری پێشوو سەر بە پارێزگای کەرکوک کەوا ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٨/٢٨ ژیانئاوایی کرد، لیژنەکە ھاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی بە بیستنی ئەو ھەواڵە دڵتەزێنە دەربڕی و داواکارە لەخودای گەورەو بەبەزەیی لە کۆچکردوو خۆشبێت و جێگەی بەھەشت بێت ھەروەھا ئارامی و سەبوریش بە کەسوکاری ببەخشێت.
لە کۆتاییدا تەنھا دەڵێین پەروەردگار لەم کۆستەدا ھاوکارو یارمەتیدەرمان بیت، إنا لله وإنا الیه راجعون.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٨/٢٨