وەفدێكی پەرلەمانی عێراق بەشداری لەكۆنگرەی جیهانی كۆچ دەكات لە ئیستەنبول
ڕۆژی دووشەممە 20/6/2020 وەفدێكی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار ئیڤان فائق ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەو، ئەندامێتی هەردوو پەرلەمانتار ڤیان دەخیل و بەسمە بەسیم، بەشداریكرد لەكارەكانی كۆنگرەی پەرلەمانی جیهانی بۆ كۆچ كە لەشاری ئیستەنبولی توركیا ڕێكخراوە.
پەرلەمانتار ئیڤان فائق سەرۆكی وەفدەكە، قسەی لەبارەی یەكێك لە ئامانجەكانی ڕێككەوتنی جیهانی بۆ كۆچ كردن كرد، كە ئەویش ئاوێتەبونی پەنابەرانە لە كۆمەڵگاو پشتبەخۆبەستنە لەڕێی ڕێگەدان بە كاركردن پێان، ئاماژەی بەوەشكرد: هەندێك لە وڵاتان ڕێگە بە پەنابەرانی عێراق نادەن كاربكەن بۆ ئەوەی ئامانجی پشتبەخۆبەستن بەدیبێت، لەڕێی كۆنگرەكەشەوە داوای لەوڵاتان كرد، پێداچونەوە بە سیاسەتەكانیان بكەن لەگەڵ پەنابەرە عێراقییەكان بەوجۆرەی زامنی مافەكانیان دەكات وەك لە ڕێككەوتنەكاندا هاتووە.
پەرلەمانتار ڤیان دەخیل ئاماژەی بە نەهامەتی ئاوارە عیراقییەكان كرد لەسەرجەم تائیفە ئاینیەكانی عێراق، كە دووچاری دوژمنكاری و كۆچپێكردن و كوشتن بونەوە لەسەردەستی چەتەكانی داعشی تیرۆرست.
لای خۆیەوە، پەرلەمانتار بەسمە بەسیم باسی لەدیارترین ئەو هۆكارانە كرد كەبونە هۆی كۆچكردن و ئاوارەبونی هاوڵاتیان بە تایبەت لەپارێزگاكانی نەینەواو سەڵاحەدین و ئەنبار لەئەنجامی كردەوە سەربازییەكان و لێكەوتەكانی جەنگ لەدژی داعش، لە گۆڕانكاری دیموگرافی و كەمی ئاو و گۆڕانكاری كەش و هەواو دۆخی ئابوری.
ئەنجومەنی نوینەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
20/6/2022