وتاری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران د.مەحمود مهشهەدانی سەبارەت بە سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی وەزارەتی دەرەوە
سڵاو و نیعمەت و ڕەحمەتی خودای گەورەتان لێ بێت…
شانازی دەکەم کە ئەمڕۆ لە نێو ئێوەدا بوەستم، لەم بۆنە مێژووییەدا سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کە یەکێک بوو لە پایە هەرە دیارەکانی دەوڵەتی هاوچەرخی عێراق و هەرواش، سەد ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئەم وەزارەتە دێرینە تێدەپەڕێت، کە هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە ئاوێنەیەکی گوزارشت لە ناسنامە و بەرژەوەندییەکانی عێراق لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا پێکهێناوە، هەروەها قۆڵێکی کاریگەر لە گەیشتن بە سیاسەتە نیشتمانییەکانمان و بەرزکردنەوەی پێگەی عێراق لە ئاستی هەرێمی و ئاستی جیهانی، هاوکات لەگەڵ چاپی هەشتەمی کۆنفرانسی باڵیۆزان.
ئامادەبووانی خۆشەویست
وەزارەتی دەرەوەی عێراق تەنها دامەزراوەیەکی كارگێڕی نییە، بەڵکو ئەو عەقڵی سیاسییە کە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ جیهانی دەرەوە بەڕێوەدەبات، ئەم وەزارەتە شایەتی ئەو گۆڕانکارییە گەورانە بووە کە وڵاتەکەمان بەسەریدا هاتووە، لە سەختترین قۆناغەکانیشدا بەرگری لە ماف و بەرژەوەندییەکانی عێراق کردووە، بە ڕوانگەیەکی سیاسی دەرەکی لەسەر بنەمای ستراتیژی سیاسەتی دەرەوە، و گونجاو لەگەڵ سیستەمی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.
ئەو دۆسیه دڕکاوی و ئاڵۆزەکانی بەڕێوەبردووە، لە ناکۆکییەکانی سنوورەوە تا کێشەکانی ئاو و وزە، لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرەوە تا دروستکردنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، پشتی بە میراتێکی دوور و درێژی حیکمەت و ئەزموونی دیپلۆماسی بەستووە، وەک لە کارە ماندوونەناسەکانیدا بینیمان.
دیپلۆماسیەتی عێراق تەنها ڕەنگدانەوەی هەڵوێستەکان نییە، بەڵکو ئامرازێکە بۆ کاریگەری و بڕیاردانی نێودەوڵەتی، لەم ڕوانگەیەوە ڕۆڵی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، دوای سەدەیەک لە بوونی، لەگەڵ ئەو ئالنگارییانهی ئێستا ڕووبەڕووی عێراق بووەتەوە، لەبەر ڕۆشنایی گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، بە تایبەت لە ماوەی دوای ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ و دواتردا، زیاتر دەبێت پەرەسەندنی ئەمنی و سیاسی لە ناوچەکەدا.
ئەنجومەنی نوێنەران کە ئەمڕۆ وەک دەزگایەکی چاودێری و یاسادانان، شەرەفی سەرۆکایەتیم هەیە، هاوبەشێکی بنەڕەتییە لە دیاریکردنی تایبەتمەندییەکانی سیاسەتی دەرەوەی وڵات، ئێمە حەزدەکەین دڵنیابین لەوەی کە پەیوەندی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە تەواوکەر بێت، دڵنیابوون لە ئەنجامدانی کاریگەرتر لە دیپلۆماسیەتەکەمان لە خزمەت بەرژەوەندی نیشتمانیدا، بە تایبەت لیژنەی ماندوونەناسانەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.
هەروەک چۆن ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵدەدات سیاسەتی دەرەوەی عێراق لەگەڵ ئاراستە ناوخۆییەکانی عێراقدا بگونجێت و بە لۆژیکی سەربەخۆیی و بێلایەنی ئەرێنی دوور لە هاوتەریبییەکان کە ڕەنگە زیان بە یەکێتی و سەروەری عێراق بگەیەنێت بەڕێوەبچێت، ئێمە پشتیوانی وەزارەتی دەرەوە دەکەین لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دەستێوەردانێکی دەرەکی کە کاریگەری لەسەر بڕیارە سەروەرییەکانی هەبێت و هەمیشە داوای لێدەکەین سیاسەتێکی هاوسەنگ بگرێتەبەر کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی جەماوەرییە، کە ئەنجومەنی نوێنەران نوێنەرایەتی دەکات و خزمەت بە ئامانجە ستراتیژییەکانی عێراق دەکات.
بەڕێزان، ئامادەبووان:
دیپلۆماسی عێراقی دەبێت لەسەر بنەمای دیدگایەکی ستراتیژی ڕوون بێت کە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان لەبەرچاو بگرێت و لەگەڵ گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بگونجێت، لەگەڵ ئەم پایانەی خوارەوە:
1. سەروەری نیشتمانی.
2. کردەوەی سیاسی کە سەروەری لە دەرەوە بەهێز دەکات.
3. برەودان بە بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات و چالاکی کولتووری کە عێراق لە دەرەوە پێناسە دەکات.
ئەم ئاهەنگە و هەشتەمین کۆنفرانسی باڵیۆزان دەرفەتێکە بۆ نوێکردنەوەی پابەندبوونی هاوبەشمان بۆ بەهێزکردنی هاوکارییەکانی عێراق-عەرەبی و هەرێمی و نێودەوڵەتی، هەروەها بۆنەیەکە بۆ جەختکردنەوە لەسەر گرنگی کاری دیپلۆماسی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئالنگارییانهی کە ڕووبەڕووی عێراق و میللەتەکەمان دەبێتەوە، هەر لە هەڵکشانی سەربازییەوە لە غەززە و لوبنان تا دەگاتە قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و کەشوهەوا.
کۆتایی بە وتارەکەم دەهێنم بە ڕێزلێنانێک بۆ هەموو ئەو هەوڵانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ماوەی سەد ساڵدا کردوویەتی و شایەتحاڵی ئەوە دەبم کە ڕێبازەکەی بەشێکی دانەبڕاوە لە ڕێبازی عێراق و سیاسەتەکەی کە بەدی دەهێنێت دەبێت لە ڕێبازی دیپلۆماسی بەپێی ڕێساکانی کارکردنی ئەم وەزارەتە، کە ڕۆڵی وەزارەتی دەرەوە لە قۆناغی داهاتوودا یەکلاکەرەوە دەبێت لە پاراستنی بەرژەوەندییە سیاسییەکانمان و بەرزکردنەوەی پێگەی عەرەبی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیمان.
خودا پاداشتی چاکەتان بداتەوە ئەی چاوی بینەر و زمان قسەکەری عێراق.
سڵاو و ڕەحمەت و نیعمەتی خودا لەسەر ئێوە بێت.
د.محمود مهشهدانی
سەرۆکی ئهنجومهنی نوێنهران
نوسینگەی ڕاگەیاندن
بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤