وتاری د.مهحمود مهشهدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە تیرۆرکردنی شێخ تالیب سوهەیل
بەناوی خودای گهورهو میهرەبان
سڵأو و نیعمەت و ڕەحمەتی خودای گەورە لەسەرتان بێت
لەم دۆخەدا دوعا بۆ گیانی پاکی شەهید شێخ تالیب سوهەیل دەکەین کە عەرەبێکی عێراقی و سیاسەتمەدارێکی دیاری ئۆپۆزسیۆن بوو کە هەوڵی گەیشتن بە داهاتوویەکی باشتر بۆ عێراقی دەدا.
لەدەستدانی پیاوێکی وا حیکمەت، خەسارەتێکی گەورەیە بۆ هەموو عێراقییەکان کە تامەزرۆی عێراقێکی سەقامگیر و ئەمنیش بوون و ئێستاش هەروا و بەردەوامیش دەبن.
شێخ تالیب سوهەیل هێمای دیدگای نیشتمانی ڕێبازی ئۆپۆزسیۆن بوو، بەو پێیەی زۆر هەوڵی دەدا بەهاکانی ڕزگاربوون لە نادادپەروەری و ستەمکاری و ڕۆحی عەرەبی بەرجەستە کرد، لە پێناو ئازادی و پێشکەوتنی عێراق.
ئێمە لەم ساتەوەختە یادگارییەدا پێویستی کارکردن دووپات دەکەینەوە، بەپێی ڕێبازێک کە تالیب سوهەیل دایڕشتووە، بۆ بنیاتنانی عێراقێکی دوور لە تیرۆر و توندوتیژی، عێراقێک کە ڕێز لە فرەیی سیاسی و فیکری بگرێت و ژینگەیەکی سەلامەت دابین بکات کە پارێزگاری لە یاساو مافەکانی مرۆڤ بچەسپێنێت و ئیسلام لەگەڵ عەرەبییەت تێکەڵ دەکات.
ڕووبەڕووبوونەوەی شێخ تالیب سوهەیل لەگەڵ ڕابردووی توندوتیژی سیاسی و تیرۆرە ڕێکخراوەکان بەرپرسیارێتییەکی عێراقی بوو، هەر لەو قۆناغەشدا بوو کە هەمووان ئۆپۆزسیۆن و گەل دەبێت ڕووبەڕووی ببنەوە، بۆ ئەوەی دەستەبەرکردنی گەیشتن بە عێراقێکی سەقامگیر و دیموکراسی کە ڕێز لە ژیانی هەموو گەلەکەی دەگرێت بەبێ جیاوازی، لە هەموو ئەو شتانەی کە زیانی بە عێراقییەکان گەیاندووە، پێش ساڵی ٢٠٠٣ و لە ماوەی ٢٠٠٣ زاینی و دوایی.
ئامادەبووانی خۆشەویست
شێخ تالیب سوهەیل کە سەر بە یەکێک لە هۆزە دیارەکانی عێراقە، مەبەستم بەنی تەمیمه، کەسایەتییەکی ئۆپۆزسیۆنی عەرەب بوو و خاوەن دیدێکی سیاسی و نەتەوەیی بوو و کەسایەتییەکەی کاریگەرییەکی بەرفراوانی لە عێراقدا هەبوو و هەڵوێست و هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ بەرەوپێشبردنی بەها عێراقی و عەرەبی و ئیسلامییەکان یەکێک بوو لە کەسایەتییە دیارەکانی دژبەری ڕژێم، لە دەربەدەریدا کار بۆ یەکخستنی ڕیزەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراق و داوای سیستەمێکی سیاسی دادپەروەرتری دهكرد.
وەک وەسفکەران باسی دەکەن، کاتێک لە ساڵی ١٩٩٤ لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان تیرۆر کرا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی تەسفیەکردنی نەیارانی سیاسی، بە پێی ههوڵهكانی ڕێژیم بۆ بێدەنگ کردنی دەنگی ئۆپۆزسیۆن بە گوللە.
تیرۆرە سیاسییەکان، وەک ئەوەی بەسەر شێخ سوهەیلدا هات کە ئەمڕۆ ئاهەنگی بۆ دەگێڕین، یەکێکە لەو دیاردە مەترسیدارانەی کە عێراق تووشی بووە، بەو پێیەی وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی دەنگی ئۆپۆزسیۆن بەکارهێنراوە.
تیرۆرکردنی شێخ تالیب سوهەیل کە من بەم شێوەیە وەسفی دەکەم: “کەسایەتییەکی دیاری عێراقی-عەرەبی لە خۆی و تایبەتمەندییەکانیدا”، وەک هێمایەکی پڕ لە ئازار لە نێو سیمبولەکانی عێراقدا دەمێنێتەوە و لە هەمان کاتدا شایەتحاڵی تیرۆرکردنی بۆ جەخت لەسەر پێویستی بنیاتنانی عێراقێک بکەنەوە لەسەر بنەمای نادیکتاتۆری، مەبەستم عێراقێکە کە تیایدا هەمووان ڕێز لە جیاوازییەکانیان بگرن و تیایدا توندوتیژی بە تەواوی فۆرمەکانی ڕەت بکرێتەوە و کار بۆ پاراستنی مافەکانی هەموو تاکێک بکات، بۆ ئەوەی داهاتووی نەوەکانی داهاتوو دوور دەبن لە ترس و خوێن و تیرۆر.
خوای گەورە ڕەحمەتی لێ بکات
ئهی خوایە لێی خۆشبە
سڵاو و ڕەحمەت و نیعمەتی خودا لەسەر ئێوە بێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندن
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤