هەرسێ سەرۆکایەتییەکە کۆبوونەوەیەک دهبهستن بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەکانی وڵات
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ئهنجومهنى نوێنهران دکتۆر مەحمود مەشهەدانی، بەشداری له کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی کرد، کە لە کۆشکی ئەلسەلام لە بەغدا بەڕێوەچوو.
ئامادهبووان باسی ئەو بابەتانەیان کرد کە جێگەی نیگەرانی وڵات و دیارترین پێشهاتە سیاسییەکانی گۆڕەپانەکە بوون.
هەر لە دیدارەکەدا باس لە ئاستەنگە سیاسی و ئابوورییەکانی ئێستا و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاریکاری نێوان دامودەزگاکان کراو جەختكرایهوه لەسەر گرنگی پاراستنی سەقامگیری ئەمنی و جێبەجێکردنی یاسا، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمەکانی بەرزکردنەوەی هاوکاری نێوان سەرۆکایەتییەکان.
لە کۆبوونەوەکەی سەرۆکایەتیهكاندا تاوتوێی یەکخستنی هەوڵەکان كرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئالنگارییانهى ڕووبەڕووی عێراق بووەتەوە لە قۆناغی ئێستادا.
نوسینگەی ڕاگەیاندن
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٨ی ژانویەی ٢٠٢٥