مەندەلاوی چاوی بە ژمارەیەك لە شێخەكانی زیقار دەكەوێت و گوێ‌ لە كێشە خزمەتگوزاریی و كۆمەڵایەتیەكانیان دەگرێت لە پارێزگاكە

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, لەمیانی سەردانێكی مەیدانی, كە رۆژی چوارشەممە ئەنجامیدا بۆ پارێزگای زیقار, چاویكەوت بە ژمارەیەك لە شێخی هۆزەكانی ناسریە (شێخ بەدور ئەلعام, شێخ ئال ئەزریج ئەلعام, شێخ فەزڵ ئەلعەبادی), بە ئامادەبونی پەرلەمانتار داود ئەلعیدان.
مەندەلاوی, ستایشی رۆڵی هۆزە رەسەنەكانی عێراقی كرد, لە پارێزگاریكردن لە بەهاكان و كلتوری عێراق و بەرگریكردن لە خاكەكەی و پیرۆزییەكانی بەدرێژایی ساڵانی رابردوو.
جێگری یەكەم, گوێبیستی دیارترین كێشەكانیان بوو كە روبەڕووی پارێزگاكە بووەتەوە, لە كەمی ئاو و پێشخستنی خزمەتگوزارییەكانی ژێرخان تیایدا, لەگەڵ زیادكردنی كاتژمێرەكانی كارەبا, وێڕای پێداویستییە خزمەتگوزاری كۆمەڵایەتیەكان, هەروەك بڕیاریدا تێچووی رەوانەكردنی چەند حاڵەتێكی مرۆیی پێویست بۆ دەرەوەی وڵات لە ئەستۆ بگرێت.

نوسینگەی راگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/٨/٣٠