مەندەلاوی: پێداگری حكومەتی سوید لەسەر رێگەدان بە تاوانی پێشێلكردنی پیرۆزی قورئان بەكەمزانینێكی ئاشكرای هەست و سۆزی ملیۆنەها مسوڵمانە
بەرێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, سەرسوڕمانی خۆی پیشاندا لەرەفتاری بە ئەنقەستی حكومەتی سوید بە دووبارە رێگەدان بە پێشێلكردنی پیرۆزی قورئان و دەستبردن بۆ ئاڵای عێراق وڵاتی پێغەمبەران و پیاوچاكان و پێكەوەژیانی ئاینی بەدرێژایی سەدەكان.
مەندەلاوی, داوای لەوەزارەتی دەرەوە كرد, رێوشوێنەكانی بچڕاندنی پەیوەندیە دیپلۆكاسیەكان لەگەڵ وڵاتی سوید بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە, كە سوكایەتیە بەتەواوی پێوەر مرۆییەكان و رێزگرتنی ئاین و بڕواكانی مرۆڤ و ئاینە ئاسمانیەكان.
مەندەلاوی, داواشی لەسەرجەم وڵاتانی ئیسلامی كرد یەكڕیزبن بە ڕووی ئەو هێرشەی هەوڵی پەرتكردنی ئاینەكان دەدات و هەست و سۆزی هاوڵاتیان دەوروژێنێت, لەرێی هەندێك كردارەوە كە هیچ پەیوەندیەكی بەدیموكراسی و ئازادی رادەڕبڕینەوە نیە.
جێگری یەكەم, پێشوازی لەهەنگاوەكەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەكگرتوەكان كرد, بە پاڵپشتیكردنی لە پڕۆژە بڕیاڕی روبەڕوبونەوەی “رقی ئاینی كە دەبێتە هۆی دنەدان لەسەر جیاكاری یان دوژمنایەتی یان توندوتیژی”.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/٧/٢٠