مەندەلاوی پیرۆزبایی لەگەلی عێراق و جیهانی ئیسلامی دەكات بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز
بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, پیرۆزبایی لەگەلی عێراق و جیهانی ئیسلامی كرد بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
مەندەلاوی ڕۆژی پێنج شەممە 23ی ئازاری 2023 لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: جوانترین پیرۆزبایی لەڕۆڵەكانی گەلی عێراق و تەواوی مسوڵمانان دەكەین لەسەرانسەری جیهان, بەبۆنەی هاتنی مانگی خێرو پەرستش و لێبوردەیی مانگی ڕەمەزانی بەخشندەیی, كە قورئانی پیرۆزی تیادا دابەزیوە بۆ خستنەڕێی ڕاستی مرۆڤایەتی, هیواشی خواستووە ڕۆژەكانی دەرفەتێك بن بۆ پتەوكردنی ڕایەڵەكانی برایەتی و چەسپاندنی گیانی یەكڕیزی و لێبوردەیی لەنێوان سەرجەم پێكهاتەكانی گەلدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/٣/٢٢