مەندەلاوی پیرۆزبایی لەگەلی عێراق دەكات بە بۆنەی پەسەندكردنی بودجەو ستایشی هەوڵەكانی لیژنەی دارایی دەكات لە پێگەیاندنی بڕگەكانی و پەرۆشی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تێپەڕاندنی

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی دووشەممە 12ی حوزەیرانی 2023, پیرۆزبایی پەسەندكردنی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵانی دارایی (2023، 2024، 2025)كردو, هەوڵی گەورەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی بەرزنرخاند, لە پێگەیاندنی بڕگەكانی یاساكەو زامنكردنی مافی هاوڵاتیان.
مەندەلاوی, جەختیكرد كە هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن پەرۆشبون بۆ یەكلایكردنەوەی دۆسیەی وانەبێژان و كارگێڕییەكان و جێگیركردنی گرێبەستەكان.
جێگری یەكەم وتیشی: بودجەی ئێستا رۆشنایی خستووەتە سەر كەمكردنەوەی خەرجیەكان و زیادكردنی داهاتی نانەوتی بۆ زیادكردنی داهاتەكانی وڵات.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٦/١٢