مەندەلاوی و سودانی رێككەوتن لەسەر پەلەكردن لە جێبەجێكردنی بڕگەكانی بودجەو پێویستی جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزاری و ستراتیجییەكان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, لەمیانی دیداری لەگەڵ بەڕێز محەمەد شیاع سودانی, سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران, رێككەوتن لەسەر پەلەكردن لە جێبەجێكردنی بڕگەكانی بودجەی سێ‌ ساڵە, بە تایبەت ئەوەی پەیوەستە بە پرۆژە خزمەتگوزاری و ستراتیجییەكان و میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی و بەدواداچوونی.
هەردوولا جەختیانكرد, لەسەر گرنگی بەردەوامیی هەماهەنگی چالاك, لەنێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن, بە ئامانجی پەلەكردن لە داڕشتنی ئەو یاسایانەی جێی بایەخی هاوڵاتیانەو داواكارییەكانیان بەدیدەهێنێت.

 

نوسینگەی راگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٨/١٨