مەندەلاوی و باڵیۆزی لوبنان تاوتوێی بوژاندنەوەی زیاتر لە 20 ڕێككەوتن و یاداشتی لێكگەیشتن دەكەن لە نێوان هەردوو وڵات

بەرێز موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ بەرێز عەلی ئەدیب ئەلحەبحاب باڵیۆزی لوبنان لەعێراق، تاوتوێی پێویستی سەرلەنوێ بوژاندنەوەی زیاتر لە بیست رێككەوتن و یاداشتی لێكگەیشتنیان كرد كە عێراق لەگەل دەوڵەتی لوبنان واژوی كردووە.

مەندلاوی لەمیانی پێشوازیكردنی لە بەرێز ئەلحەبحاب لەنوسینگەكەی رۆژی چوارشەممە 23ی تشرینی 2022، داوای لەوەزارەتی دەرەوە كرد كاربكات لەگەڵ هاوتا لوبناییەكەی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر، بۆ كردنە بواری جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتن و لێكگەیشتنانە.

وتیشی: دواین هەمواری یاسای وەبەرهێنان زامنی كرانەوەی دەرفەتی زیاتر دەكات لەبەردەم كۆمپانیا لوبنانییەكان بۆ وەبەرهێنان كردن لەبوارە جیاوازەكانداو، دامەزراندنی ناوچەیەكی سەربەستی بازرگانی هاوبەش و فراوانكردنی قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانی.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٢/١١/٢٣