مەندەلاوی لەگەڵ شێخەكانی فوراتی ناوەڕاست ئامادەكاریەكانیان بۆ پێشوازیكردن لە زیارەتكارانی مەزراگە پیرۆزەكان تاوتوێدەكات لە هەردوو مانگی موحەرەم و صەفەر

بەرێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, پێشوازیكرد لە شاندێك, كە پێكهاتبوون لە كۆمەڵێك شێخ و كەسایەتی هۆزەكانی پارێزگاكانی فوراتی ناوەڕاست.
مەندەلاوی, لەگەڵ شێخەكانی فوراتی ناوەڕاست, ئامادەكاریەكانی بۆ پێشوازیكردن لە زیارەتكارانی ئیمامی حوسێن (سڵاوی لەسەربێت) تاوتوێكردو ستایشی رۆڵی دیارو ناوازەی كردن, لە خزمەتكردنی هاتووان بۆ وڵات, لە هەردوو مانگی موحەرەم و صەفەر.
جێگری یەكەم, گوێبیستی كێشەو پێداویستیەكانی پارێزگانیان بوو, لە خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەكان, جەختشیكرد لەوەی كاردەكات بۆ گەیاندنی بەلایەنە پەیوەندیدارەكان بە زووترین كات, بەڵێنیشدا سەردانێكی مەیدانی پارێزگاكانی فوراتی ناوەڕاست بكات بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە دۆخی خزمەتگوزاری تیایاندا.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/٧/٢٠