مەندەلاوی لەگەڵ شاندی ئەنجومەنی شورای سعودی پتەوكردنی هاوكاری لە بوارەكانی وزەو ئابوری و وەبەرهێنان تاوتوێدەكات
بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی یەك شەممە 10ی ئەیلولی 2023, لە شوێنی حەوانەی خۆی, پێشوازیكرد لە شاندێكی ئەنجومەنی شورای سعودی, بە سەرۆكایەتی بەڕێز ئیبراهیم بن محەمەد ئەلقەناس, بە ئامادەبونی شێخ شەعلان ئەلكرەیم, سەرۆكی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی_سعودی پەرلەمان و پەرلەمانتاران حسێن عەرەب و عامر ئەلفائز و عەبدولعەزیز ئەلشەمەری, باڵیۆزی سعودیە لە عێراق.
مەندەلاوی, جەختیكرد لە قوڵی ئەو پەیوەندییەی هەردوو وڵات و گەلی برا پێكەوە گرێدەدات, لەگەڵ پێویستی پتەوكردنی لەسەرجەم ئاستەكاندا, بە تایبەت لە بوارەكانی, وزەو ئابوری و وەبەرهێنان و ئاسایش و كشتوكاڵ, وێڕای زیادكردنی ژمارەی حاجیانی عێراق.
جێگری یەكەم, دوایكرد سود لە پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوو وڵات ببینرێت, بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی لە بواری یاسادانان و چالاككردنی رۆڵی لیژنەكانی دۆستایەتی هاوبەش.
نوسینگەی راگەیاندنی
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/٩/١٠