مەندەلاوی سەرەخۆشی لە وەزیری نەوت دەكات بۆ كۆچی دوایی سێ‌ ئەندامی خێزانەكەی

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, پرسەو سەرەخۆشی خۆی دەربڕی بۆ وەزیری نەوت بەڕێز (حەیان عەبدولغەنی ئەلسەواد), بە بۆنەی كۆچی دوایی باوكی و دواتر گیان لەدەستدانی كچەكەی و خوشكەكەی, دوای ئەوەی تووشی روداوی هاتوچۆ بوون.
مەندەلاوی, لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بەخەم و پەژاریەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی باوكی وەزیری نەوتمان پێگەیشت, لەگەڵ گیان لەدەستدانی كچەكەی و خوشكەكەی بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە, بەو بۆنەیەوە پرسەو هاوخەمی بە بەڕێز حەیان ئەلسەوادو خاوەنەوادە بەڕێزەكەی رادەگەیەنین, لە خوای گەورە داواكارین لە كۆچكردوان خۆشبێت و بیانخاتە بەهەشتی بەرین و سەبوری و ئارامی بە كەسوكاریان ببەخشێت.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/٨/٢٥