مەندەلاوی سەرەخۆشی لەگەلی عێراق و ئومەتی ئیسلامی دەكات لەیادی چلەی شەهیدبونی پێشەوا حسێن (سڵاوی خوای لێبێت)

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, گەرمترین سەرەخۆشی پێشكەش بە مەرجەعە مەزنەكان و ئومەتی ئیسلامی و تەواوی مرۆڤایەتی بە گشتی و گەلی عێراق كرد بە تایبەتی, بە بۆنەی یادی چلەی پێشەوا حسێن (سڵاوی خوای لێبێت) لەگەڵ كەس و كارە پاك و بێگەردو هاوەڵە دڵسۆزەكانی, ئەوانەی لە روداوی ئەلتەفدا شەهیدبوون.
مەندەلاوی جەختیكرد, یادكردنەوەی ئەو بۆنە نەمرە كە تیایدا خوێن بەسەر شمشێردا سەركەوت, پێویستە پاڵنەرێك بێت بۆ یەكڕیزی و كاركردن لەپێناو بەدیهێنانی چاكسازی و روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و بنیادنانی عێراقێكی بەهێزو سەرخستنی چەوساوەو هەژاران.
جێگری یەكەم, سوپای زۆری كاروانەكانی حسێنی كرد, بۆ ئەو خزمەتەی بە درێژایی ئەو رۆژانە پێشكەشیان كردووە, كە ئاستی عیشقی بۆ ئیمام حسێن و ئال و بەیت بەرجەستەكردون, هەروەك رۆڵی دەزگا ئەمنیەكانیشی بە سەرجەم یەكەكانیەوە بەرزنرخاند, لە سەرخستنی پلانی سەردانیكردنی چلە.

نوسینگەی راگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/٩/٦