مەندەلاوی سوپاسی خزمەتی كاروانەكانی حسێن دەكات و ستایشی هەوڵی هێزە ئەمنیەكانیش دەكات لە سەرخستنی سەردانیكردنی چلە
بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, جەختیكرد, وشەیەك نادۆزێتەوە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەبكات, كە شیاوی ئەو خزمەتە بێت كاروانەكانی حسێن پێشكەشی دەكەن, كە شوێنی نیشتەجێبون و خواردن و خزمەتگوزاری پێشكەش بە دەیان ملیۆن كەس دەكەن, لە خۆشەویستی پێشەوا حسێن (سڵاوی خوای لێبێت).
مەندەلاوی, رۆژی دووشەممە 4ی ئەیلولی 2023, لە تویتێكدا, ستایشی هەوڵی ناوازەی سەرجەم یەكەكانی هێزە ئەمنیەكانی كر,د لە وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری و ئاسایش و حەشدی شەعبی و سەرجەم كادێرانی وەزارەتە خزمەتگوزارییەكان, لە تەندروستی و شارەوانی و كارەباو گواستنەوە, كە بەردەوامن لەهەوڵەكانیان بۆ سەرخستنی پلانی حكومەت, بۆ سەردارنیكەرانی چلە.
نوسینگەی راگەیاندنی
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/٩/٤