جێگری‌ یه‌كه‌مسه‌رۆكایه‌تی‌مثبت

مەندەلاوی داوا لە سەکردەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکات لە لوتکەی ریاز بۆ گرتنەبەری هەڵوێستێکی یەکگرتوو بۆ ناچارکردنی داگیرکەر بە کۆتایهێنان بە دوژمنکارییەکانی بۆ سەر فەلەستین و لوبنان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، داوای لە سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد لە لوتکەی ریاز ، هەڵوێستێکی توندو یەکگرتوو بگرنەبەر بۆ ناچارکردنی قەوارەی زایۆنی بۆ کۆتایهێنان بە دوژمنکارییەکانی دەرهەق بە هەردوو گەلی فەلەستین و لوبنان و، جوڵەکردنی دەستبەجێ بۆ کردنەوەی دەروازە سنورییەکان و پێشکەشکردنی تەواوی پێویستیەکانی هەردوو گەلی برا لە هاوکاری و کەرەستەی فریاگوزاری بەپەلە، بۆ سوککردنی قەبارەی ئەو نەهامەتییانەی پێیان گەیشتووە.

مەندەلاوی، ئەمڕۆ دووشەممە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: ئەو تاوانی کۆمەڵکوژییەی قەوارەی تیرۆریست دەرهەق بە هاوڵاتیان سڤیل لە فەلەستین و لوبنان ئەنجامیدەدات، لەگەڵ پێشێلکارییە بەردەوام و مەترسیدارەکانی یاسای نێودەوڵەتی بەتایبەت یاسا مرۆییەکان، پێویستە پاڵ بەسەرکردەکانەوە بنێت لە لوتکەی ریازی عەرەبی ئیسلامی هاوبەش، بڕیاری ئازایانەو راستەقینە بدەن، لەپێناو پاراستنی گیانی برایان و راگرتنی دەستبەجێی دوژمنکاری و، فریاکەوتنی ستەملێکراوان و رێگەگرتن لە فراوانبونی روبەری جەنگ، وێڕایی لێپرسینەوە لە سەرکردەکانی داگیرکەرو بچڕاندنی پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ داگیرکەری تاوانکار بەهەر شێوەیەک لە شێوەکان.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٤/١١/١١