مەندەلاوی: خزمەتگوزاری ئەرك و كاری لەپێشینەی ئەنجومەنی پارێزگاكانە, سەرۆكی هاوپەیمانی ئەساسی عێراقی لە گەڵ كاندیدەكانی دیوانیە گفتوگۆ لەبارەی پرۆگرامی هەڵبژاردن دەكات

بەڕێز موحسین مەندەلاوی,جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی هاوپەیمانی ئەساسی عێراقی, جەختیكرد لەسەر پێویستی گرنگیدان بە پێشخستنی دۆخی خزمەتگوزاری پارێزگای دیوانیەو گرنگیدان بەباشكردنی دۆخی گشتی پارێزگاكەو پێشكەشەكردنی باشترین خزمەتگوزاری بەهاوڵاتیە بەڕێزەكانی.
مەندەلاوی, لە دیداری لەگەڵ كاندیدەكانی پارێزگای دیوانیە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان, بە سەرۆكایەتی پەرلەمانتار (محەمەد نوری), پێداگیركرد لەوەی كاری ئەنجومەنی پارێزگاكان لە بنەڕەتدا چاودێریكردنی كاری دەسەڵاتی ناوخۆیی و سەرپەرشتیكردنی دانانی پلانی خزمەتگوزاری و چاودێریكردنی كاری دەزگای جێبەجێكردنە لە وێنەكێشانی پرۆژەكان و جێبەجێكردنی پلانەكانی گەشەسەندن.
مەندەلاوی, متمانەی زۆری خۆی دەربڕی بە كاندیدەكان, بەوەی خەڵكی دیوانیە قۆناغێكی نوێ‌ لە پێشكەشكردنی خزموتگوزاریەكان گشتیەكان ببینن و خولقاندنی پێشكەوتنێكی بەرچاو لە سەرجەم قەزاو ناحیەكانی سەربە پارێزگاكە.
هاوپەیمانی ئەساسی عێراقی, گەورەترین هاوپەیمانی بەشدارە لە هەڵبژاردنە ناوخۆیەكانی داهاتوودا, كە كاندیدی هەیە لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق.
بەڕێز موحسین مەندەلاوی
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
2023/9/19