مەندەلاوی جەخت لە پەرۆشی سەرۆکایەتی و ئەندامانی ئەنجومەن دەکات بۆ پەسەندکردنی یاسای خزمەت و خانەنشینی دەستەی حەشدی شەعبی وەک وەفاداریەک بۆ شەهیدان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، جەختی لە پەرۆشی سەرۆکایەتی و ئەندامانی ئەنجومەن کرد، بۆ پەسەندکردنی یاسای خزمەت و خانەنشینی دەستەی حەشدی، وەک وەفایەک بۆ خوێن و قوربانیدانی شەهیدان، کە بەگیانی پاکی خۆیان بەرگریان کرد لەوڵات و پیرۆزییەکانی.

مەندەلاوی، رۆژی چوارشەممە لەبەیاننامەکدا رایگەیاند: پرۆژە یاساکە، بایەخێکی زۆرو گرنگیەکی گەورەی پێدەدرێت لەلایەن دەسەڵاتی یاسادانانەوەو، زامنی مافەکانی سەرجەم کارمەندانی دەستی حەشدی شەعبی دەکات.

رونشکردەوە: لەگەڵ گەیشتنی یاساکە بۆ ئەنجومەن، لیژنە پەرلەمانیە پەیوەندیدارەکان ئاڕاستە دەکات، بەخوێندنەوەو گفتوگۆکردن لەسەری بۆ تەواوکردنی پێگەیاندنی، بە ئامانجی هەنگاونان بەرەو دەنگدان لەسەری.

 

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٤/٥/١٥