مەندەلاوی بۆ هاوتا ئوردونیەكەی: لە چالاككردنی كۆمەڵێك یاساو گفتوگۆی دوو قۆڵی دەڕوانین, بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بەلایەنی ئابوری و ئەمنیی و ئاسانكاری رێوشوێنەكانی گەشتكردن

بەرێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی دوو شەممە(31تەمموزی 2023), چاویكەوت بە وەفدێكی پەرلەمانیی ئوردونی بە سەرۆكایەتی بەرێز ئەحمەد خەلایلە, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردون, بە ئامادەبونی سەرۆكی لیژنەكانی (ئاسایش و بەرگری, وەبەرهێنان) و جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی و باڵیۆزی ئوردون لەعێراق و ژمارەیەك لە راوێژكارانی هەردوولا.
مەندەلاوی جەختیكرد بۆ هاوتا ئوردونیەكەی, ئەنجومەنی نوێنەران لە چالاككردنی كۆمەڵێك یاساو گفتوگۆی دوو قۆڵی دەڕوانێت, لەگەڵ پەلەكردن لە جێبەجێكردنیان, بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە لایەنی ئابوری و ئەمنی و ئاسنكاری بۆ رێوشوێنەكانی گەشتكردن.
دواشیكرد, ناڵەكانی پەیوەندی لەنێوان وەبەرهێنەران و دامەزراوە حكومیە پەیوەندیدارەكانی نێوان وڵات پتەوبكرێن و كاربكرێت بۆ چالاككردنی لیژنەكانی دۆستایەتی لەنێوان هەردوو ئەنجومەن, بۆ توندوڵكردنی پەیوەندیەكان و ئاڵۆگۆڕكردنی شارەزایی.
لای خۆیەوە, بەڕێز خەلایلە رایگەیاند, شانشینی ئوردون پشتیوانی هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن دەكات لەعێراق, كە پەیوەستن بە چالاككردنی چوارچێوەكانی هاوكاری ئەمنیی و وەبەرهێنان و ئابوری بەشێوەیەكی گشتی.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/٧/٣١