مەندەلاوی بۆ ئەنجومەنی ئەمیندارانی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان جەختدەكاتەوە لە خواستی دەسەڵاتی یاسادان بۆ پەسەندكردنی ئەو یاسانەی لە پێشینەی كارو ئەركی دەستەكەن
بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی چوارشەممە, لەنوسینگەكەی, پێشوازیكرد لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئەمیندارانی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان, بۆ تاوتوێكردنی ئەو پرس و یاسایانەی پەیوەستن بە كاری ئەنجومەنی ئەمینداران و دەستەكە.
لەدیدارەكەدا, تاوتوێی ئەو پرۆژە یاسایانە كرا, كە پەیوەستن بە كاری ئەنجومەن و دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان, كە گرنگترینیان, داڕشتنی یاسای دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانە.
جێگری یەكەم, لیژنە پەیوەندیدارەكانی راسپارد, بە دیراسەكردنی پێشنیازەكان و چارەسەركردنی ئاستەنگەكانی پەیوەست بە داڕشتنی یاسای دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان, داواشی لە ئەنجومەنی ئەمینداران كرد, هەماهەنگی بكەن لەگەڵ هەردوو لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندییەكان و رۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو راگەیاندن.
نوسینگەی راگەیاندنی
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/٨/١٦