لە سەردانێکی لە ناکاودا لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان ئاستی خزمەتگوزاری نەخۆشخانەی شێخ زاید لە بەغدا به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

شاندێک لە لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی دکتۆر ماجید شەنکالی سەرۆکی لیژنەکە، لە گەڵ جێگری سەرۆکی لیژنە دکتۆر میقدام جومەیلی و ئەندامی لیژنە موهان ساعدی درەنگانێکی ئێوارەی دوێنێ شەممە 4/3/2023، سوردانی نەخۆشخانەی شێخ زاید لە بەغدا/ بەشی تەندروستی ڕوسافە کرد، بە مەبەستی پێداچونەوە بە ئاستی خزمەتگوزاری پزیشکی و تەندروستی کە لەلایەن نەخۆشخانەوە پێشکەشکراون و بەرەوپێشچوونی کارکردن تێیدا.
ئەم سەردانە بە ئامانجی پێداچوونەوە بە خزمەتگوزاری پزیشکی و تەندروستی کە لەلایەن نەخۆشخانەوە پێشکەش بە هاولاتیان دەکرێت و کارکردن بۆ باشترکردنی واقیعی تەندروستی تێیداو لە وڵاتدا بە گشتی لەکاتی دەستنیشانکردنی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی ئەو کەرتە گرنگانە بۆتەوە.
لە میانەی دیداره‌که‌دا له گەڵ کادرانی پزیشکی و پەرستاری و پشتیوانی، جەختکرایەوە لەسەر پێویستی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری پزیشکی بە هاوولاتیان و جەختیانکردەوە کە لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتەگەڕ لە ڕێگەی کارکردن بۆ هەموارکردنەوەو یاسادانان بە مه‌به‌ستی‌ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی کەرتی تەندروستی دەبێتەوە لەوڵاتدا.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٥ / ٣ / ٢٠٢٣