لە رۆژی نێودەوڵەتی قوربانیانی ونبوانی زۆرەملێ‌.. مەندەلاوی: ئەنجومەنی نوێنەران كەمتەرخەمی ناكات لە هەوڵەكانی بە داڕشتنی یاساو رێگای سیاسی و نێودەوڵەتی بۆ بەزیندوو هێشتنەوەی كوردە فەیلیە سەرونوگمكراوەكان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, جەختیكرد, ناكرێت جیهان لەوە زیاتر بێدەنگ بێت سەبارەت بە یادكردنەوەی سەرونوگمكراوانی كوردانی فەیلی, ئەوانەی نەهامەتییەكانیان ئازارێكی گەورەی لە بیرەوەری مرۆڤایەتیدا هەڵكۆڵیەوە كە سارێژنابێت, هەرچەندە دەیان ساڵ بەسەر دیارنەمانیشیاندا تێپەڕبوبێت.
مەندەلاوی, لە تویتێكدا بە بۆنەی رۆژی جیهانی قوربانیانی ونكراوانی زۆرەملێ‌ رایگەیاند: بەڵێن بە كوردە فەیلیەكانی كەسوكارمان دەدەین بەوەی كەمتەرخەمی نەكەین لەهەوڵەكانمان, لەڕووی داڕشتنی یاساو سیاسی و نێودەوڵەتیەوە, لەپێگەی پەرلەمانیمانەوە بۆ زیندوو راگرتنی گیانیان, لەخوای گەورەش دەپارێینەوە, رەحەم و بەزەیی خۆی بەسەر ئەوان و سەرجەم ونكراوانی عێراق و مرۆڤایەتیدا بڕژێنێت.

 

نوسینگەی راگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/٨/٣١